نوێنه‌رايه‌تى كونسوڵخانه‌ی گشتیی به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر، په‌یامی سه‌ره‌خۆشییان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی د. رۆژ نووری شاوه‌یس، ڕاگه‌ياند
نوێنه‌رايه‌تى هه‌ریه‌ك له كونسوڵخانه‌ی گشتیی به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر، په‌یامی سه‌ره‌خۆشییان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی د. رۆژ نووری شاوه‌یس، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند.
كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا له په‌یامه‌كه‌یدا به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی د. رۆژ ده‌لێت، “ئێمە لە کونسوڵگەری گشتی بەریتانیا خەمبارین بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دووایی د. رۆژ نووری شاوەیس، کە ئەمڕۆ دوشەممە 15-2-2021 بەهۆی نەخۆشیی درێژخایەنەوە لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر کۆچی دواییکرد. د. رۆژ سیاسەتدامەر و دیپلۆماتکارێکی بە ئەزموونی ھەرێمی کوردستان بوو، لە کاری رێکخراوەیی و حکومی‌دا جێ پەنجەی دیار و بەرچاوە، سەرۆکی یەکەم خولی پەرلەمانی کوردستان، جێگری سەرۆك وەزیران و پاشان سەرۆك وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، جێگری سەرۆك وەزیرانی حکومەتی فیدرالی عێراق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. پرسە وسەرەخۆشی خۆمان بە خانەوادەی کۆچکردوو و پارتی دیموکراتی کوردستان و ھاوڕێ و ھەڤاڵانی لە حزب و حکومەت رادەگەیەنین”.
هه‌روه‌ها كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیاش له شارى هه‌ولێر له په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیدا رايگه‌یاندووه، “بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی د. رۆژ نوری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سیاسەتمەدار و کەسایەتی ناوداری عێڕاق و هەرێمی کوردستان‌مان پێ گەیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و هاوخه‌می خۆمان بە خانەوادە و هەڤاڵان و تەواوی هەرێمی کوردستان رادەگەیەنین”.
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكاش له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی راگه‌یاند كه ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قى په‌يامه‌كه‌يه: “كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر سه‌ره‌خۆشی خۆی پێشكه‌ش به خانه‌واده و دۆستانی د. رۆژ نووری شاوه‌یس ده‌كات، كه رۆڵێكی سه‌ره‌كی له به‌ره‌وپێشبردنی دامه‌زراوه‌كانی فه‌رمانڕه‌وایی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقدا گێڕاوه و، بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ له مێژووی نویدا خزمه‌تێكی زۆری كردووه”.