توركیا ھێرشی دیكە ئەنجام دەدات
ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان ڕۆژی دووشەممە گوتی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی عێراق و تورکیا باشن ، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نەبوو کە تورکیا مافی پێشێل کردنی سەروەری خاکی عێراقی پێ بدرێت .
لە لێدوانێکدا،ئەیوب ئەلروبەیعی، ئەندامی کۆمیتەکە وتی:”هێزەکانی تورکیا بەپێی زانیاری نوێ، بە پلانێکی گەورەی سەربازی هەوڵدەدەن هێرش بکەن بۆ سەر چیای شەنگال”
وتیشی:”هەر چەند باش بێت پەیوەندییەکانی نێوان کازمی سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری تورکیا ئەردۆغان، ئەمە بەو مانایە نییە کە تورکیا دەتوانێت سەروەری خاکی عێراق پێشێل بکات و بەبێ زانیاری بەغدا ئۆپەراسیۆنێکی گەورە لە ناو خاکی عێراقدا ئەنجام بدات”