سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازی له‌ باڵیۆزانی ئەڵمانیا و فەرەنسا لە عێراق کرد

 

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2021/2/15مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  پێشوازی  لە ئۆله دیل و برونۆ ئوبێرت باڵیۆزانی ئەڵمانیا و فەرەنسا لە عێراق کرد .لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا و فەرەنسامان  تاووتوێ کرد .

لای خۆیانه‌وه‌ باڵیۆزانی ئەڵمانیا و فەرەنسا لە عێراق، ئامادەیی وڵاتەکانیان بۆ بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگیی لە گەڵ هەرێمی کوردستاندەربڕی  و ئاماژەیان بەوەدا، کە دەرفەتێکی باش هەیە بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانیان لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان.

وێڕای سوپاسکردنی هەردوو وڵات بۆ هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان،  بەتایبەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا ، تیشکمان خستە سەر گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵی و  جەختمان لەوە کردەوە،  کە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا و گەیشتن بە ڕێککەوتن لە سەر بنەمای دەستوور، لە بەرژەوەندی گشت هاووڵاتییانی عێراقدایە.

گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیریی بۆ دەڤەرەکە ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانمان بوو.

Back to top button