وەزارەتى تەندروستى لە راگەیێندراوێکدا ئامارى قوربانیەکانى هێرشەکەى ئەمشەوى سەر هەولێر ئاشکرا دەکات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/08/68296966_490110401788144_2344933121482293248_n.jpg)
وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە زیانی موشەکەکانی ئەمشەوی شاری هەولێر ڕایگەیاند کەوا تەنها سێ بریندار هەیە
برینداری یەکەم پاسەوانی یەکێک لە قونسڵگەریەکانە لە گەڕەکی وەزیران،
باری تەندروستی باشە و جێگیرە بەڵام چەندین پڕوشکی ساچمەی بەرکەوتووە.
برینداری دووەم کەسێکی کوردی ڕۆژئاوایە لە مەیدانی ئاژەڵان، برینی قوڵ و شکانی هەیە باری تەندروستی تا ڕادەیەک جێگیرە.
برینداری سێیەم کەسێکی دیکەی مەیدانی ئاژەڵانە باری تەندروستی جێگیر نیە.
دەستبەجێ فریاگوزاریان بۆ کراوە و کاری پێویستیان بۆ ئەنجام دەدرێت لە هۆڵی نەشتەرگەری و نەخۆشخانە ماونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی
15 شوبات 2021