بافل تاڵەبانی لەسەر هێرشە مووشەكیەكەی هەولێر پەیامێكی بڵاو كردەوە

هاوسەرۆكی یەكێتی بافل تاڵەبانی لە پەیامێكی دا” بە هیچ شێوەیەکیش رێگەنادەین ئاسایش و ئارامی کۆمەڵانی خەڵک تێکبدرێت.

دەقی پەیامەكە”.

ئیدانەی ھەر پیلانێک دەکەین کە مەرامی تێکدانی ئارامی ھەرێمی کوردستانی لەپشتەوە بێت و ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی ھەر گروپ و تاقمێک کە ئاسایشی ھەرێم بخەنە مەترسییەوە. بە هیچ شێوەیەکیش رێگەنادەین ئاسایش و ئارامی کۆمەڵانی خەڵک تێکبدرێت.
ئەو ھێرشانەی کرایە سەر شاری ھەولێر مایەی نیگەرانیمانە، ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین و دڵنیام بە یەکڕیزی و یەک ئیرادەیی ھێزە ئەمنییەکانمان دەتوانین باشتر رووبەڕووی ئاڵنگارییە ئەمنییەکان ببینەوە و ژیانێکی باشتر و ئارامتر بۆ ھەمووان فەراھەمبکەین.
بافڵ تاڵەبانی
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Back to top button