مەسرور بارزانی: بە توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشە موشەکییەکەی ئەمشەوی هەولێر دەکەم

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند”بە توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشە موشەکییەکەی ئەمشەوی هەولێر دەکەم.”

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تویتەری خۆی داوای لە هاونیشتمانییانی کوردستان کرد کە “ئارام بن.”
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە هێزه‌ ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیەکی وردیان ده‌ست پێكردووه.
مەسرور بارزانی گوتیشی:‌ “له‌گه‌ڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقدا له‌ په‌یوه‌ندیدام بۆ هاوئاهەنگیی پێویست بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌.”
Back to top button