مەسرور بارزانی و ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بەتەلەفۆن لەسەر هێرشەكانی سەر هەولێر قسەیان كرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2021/2/16 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ دەربارەی هێرشە موشەکییەکەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر کرا و هەردوولا، هاوخەمییان بۆ قوربانییەکانی هێرشەکە دەربڕی . سەرۆکی حکومەت بە هێرشێکی ترسنۆکانەی ناو برد و داوای لە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد ، پشتگیریی لە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بکات بۆ دیاریکردن و دادگاییکردنی بکەرانی ئەم هێرشە.
لەمبارەیەوە هەردوولا هاوڕابوون کە لە پەیوەندی بەردەوامدا بن. لە پەیوەندییەکەدا ، هەروەها دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی عێراق تاووتوێ کرا.
Back to top button