خواردنی مۆز له‌م كاته‌دا زیانت پێ ده‌گه‌یه‌نێت
مۆز میوه‌یه‌كی به‌سووده و سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆراكیه و ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین و ڕیشاڵ و پێكهاته به‌سوده‌كانی دیكه به‌ڵام زاناكان هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی ئه‌م میوه‌یه به‌یانیان له‌جیاتی ژه‌می به‌یانیان بخورێت.
داریل جۆفری پسپۆڕی ناسراوی ئه‌مه‌ریكی له‌بواری خۆراك ده‌ڵێت، ڕاسته مۆز یه‌كێكه له میوه به‌سووده‌كان بۆ ته‌ندروستی به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه باشترین خۆراك بێت له‌جیاتی ژه‌می به‌یانیان بۆ ده‌ستپێكی ڕۆژێكی نوێ چونكه ڕێژه‌ی %25 ی ئه‌م میوه‌یه پێكهاته‌كه‌ی شه‌كره.
ئه‌م پسپۆڕه ده‌شڵێت، خواردنی مۆز له به‌یانیان ڕاسته ووزه‌یه‌كی خێرات پێ ده‌به‌خشێت به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م ڕاسته‌وخۆ هه‌ست به برسێتی و گێژی ده‌كه‌یت.