نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست لە 13 مانگی رابردو

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت لەبازارەکانی جیهاندا بەڕێژەی بەرچاو بەرزبوەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنێت بە 63.63 دۆلار و بەرمیلێک نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش بە 60.27 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەمبوونەوەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا وەک سەرەکیترین هۆکارەکانی زیادبونی خواست لەسەر نەوت ناودەبرێن.

ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنێت 0.33%ـی بەهاکەی بەرزبووەوە گەیشتە بەرزترین ئاستی کەلە 22ی کانونی دوەمی ساڵی 2020ەوە تۆمارنەکراوە، بەجۆرێک نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنێت بە 63.63 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە، هەروەها بەرمیلێک نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش 0.81%ـی بەهاکەی بەرزبوەووە بە 60.27 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

Back to top button