بافڵ تاڵه‌بانی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌كات
بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و سه‌ركۆنه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێری كردووه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه یه‌كڕیزی و یه‌ك ئیراده‌یی هێزه‌كانی ته‌ناهیمان وا ده‌كه‌ن باشتر ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ببینه‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی هاتووه، ئیدانه‌ی هه‌ر پیلانێك ده‌كه‌ین كه مه‌رامی تێكدانی ئارامی هه‌رێمی كوردستانی له پشته‌وه بێت و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌ر گرووپ و تاقمێك كه ئاسایشی هه‌رێم بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌كیش ڕێگه‌ناده‌ین ئاسایش و ئارامی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵك تێكبدرێت.
له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌ی هاتووه، ئه‌و هێرشانه‌ی كرایه سه‌ر شاری هه‌ولێر مایه‌ی نیگه‌رانیمانه، هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین و دڵنیام به یه‌كڕیزی و یه‌ك ئیراده‌یی هێزه‌كانی ته‌ناهیمان ده‌توانین باشتر ڕووبه‌ڕووی ئالنگارییه ته‌ناهییه‌كان ببینه‌وه و ژیانێكی باشتر و ئارامتر بۆ هه‌مووان فه‌راهه‌م بكه‌ین.