کەشناسی هەرێم : به‌فرو باران بارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له هه‌ولێر ئاسمان نیمچه‌هه‌ور بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ڕێژه‌ى تۆزوخۆڵ كه‌مێك به‌رز ده‌بێته‌وه، له سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له دهۆكیش ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له كاته‌كانى شه‌ودا ئه‌گه‌رى نمه‌باران هه‌یه.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی چوارشه‌ممه ، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه.