بەریتانیا پشتگیریی بۆ مەسرور بارزانی و مستەفا کازمی دەردەبڕێت
ستیفن هیکی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، ئیدانەی هێرشکردنە سەر هەولێر و هێزەکانی هاوپەیمانان دەکات.
لە راگەیەندراوێک باڵیۆزی بەریتانیا دەڵێت، هاوخەمی خۆم بۆ کەسوکاری ئەو بەڵێندەرەی کوژراوە دەردەبڕم.
باڵیۆزی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشکردووە، پشتگیریی بەدواداچوونەکانی مەسرور بارزانی و مستەفا کازمی دەکەین و ئەوانەی بەرپرسیارن دەبێت بە سزا بگەیەنرێن.
باڵیۆزی بەریتانیا ئەوەش بەبیر دەهێنێتەوە، هێزەکانی هاوپەیمانان لەسەر داوای حکومەتی عێراق بۆ جەنگی دژ بە داعش لێرەن بۆیە ئەوجۆرە هێرشانە دەبنە هۆی تۆقاندنی خەڵک، ناسەقامگیرییکردنی عێراق و لاوازکردنی جەنگی دژ بە داعش.