گوتەبێژی هاوپەیمانان زانیاری لەسەر مووشەکەکان ئاشکرا دەکات

كۆلۆنێل واین مارۆتۆ، گوتەبێژی هاوپەیمانان، رایگەیاند، 14 مووشەکی 107 مللیم ئاراستەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراون و سێ دانەیان ئامانجی پێکاوە.

لە تویتێکدا گوتەبێژی هاوپەیمانان دەڵێت، بەڵێندەرێک کوژراوە (خەڵکی ئەمەریکا نییە) و هەشتی دیکەش برینداربوون، ئەندامێکی هێزەکانی ئەمەریکاش بریندارە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدواداچوون دەکات و زانیاری زیاتر بڵاودەکرێتەوە.

Back to top button