ژمارەیەک سەرکردە و کەسایەتیی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکەن
ڕۆژی سێشەممە ١٦ـی شوباتی ٢٠۲۱ بە مەبەستی دەربڕینی هاوخەمی هەریەکە لە بەڕێزان دکتۆر ئەیاد عەللاوی سـەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانیی و ئوسامە نوجەیفی سکرتێری گشتی حزبی ( للعراق متحدون ) و سـەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندییان بە سەرۆک مەسعود بارزانییەوە کرد و، سەرەخۆشیی و هاوخەمی خۆیان بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دکتۆر ڕۆژ نووری شاوەیس بە سەرۆک بارزانی گەیاند.