ئێران : پەیوەندیمان بە هێرشەکانی هەولێرەوە نییە
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رايدهگهينێت، بەهیچ شێوەیەک پەیوەندییان بە هێرشەکانی سەر هەولێرەوە نییە و ئاسایشی عێراق بۆ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە بە گشتی گرنگە”.
سەعید خەتیب زادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دهلێت “هەر جۆرە کردەوەیەک زیان بە ئاسایش و ئارامی عێراق بگەیێنێت لای ئێمە رەتدەکرێتەوە”.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەشڵێت، “ئەو هەوڵانە سەرکۆنە دەکەین کە دەیانەوێت ئێران بە ئەنجامدانی هێرشەکان تۆمەتبار بکەن”.
خهتيب زاده داوا لە حكومەتی عێراق دەكات،” بەدواداچوون بۆ ئەو رووداوە بكات و بكەرانیشی سزا بدات.