ڕووداوەكەی ھەولێر جيهانى ھێنایە دەنگ

 چەند وڵاتێك ھێرشەكەی سەر ھەولێر لە هەرێمی کوردستانیان ئیدانە کرد کە بەو هۆیە بەڵێندەرێکی بیانی کوژرا و پێنجی دیکەش بریندار بوون ، هەروەها سەربازێکی ئەمریکیش بریندار بوو .

جینین پلاسخارت، نێردەی یوئێن لە عێراق، گوتی:”ئێمە داوای پاراستنی عێراق لە بەربەرەکانی دەرەکی دەکەین، هەروەها پێویستی و هاوکاری یەکی نزیک لە نێوان بەغدا و هەولێر بۆ لێپرسینەوە لە بەرپرسیارانی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر” بە گرنگ دەزانین.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش داوای لێکۆڵینەوەی کرد لە هێرشی موشەکی بۆ سەر شاری هەولێری پایتەختی کوردستانی عێراق،

بلینکن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ، ” ئێمە بە هێرشی موشەکی بۆسەر هەرێمی کوردستانی عێراق زۆر تووڕەیین ” ،

هەروەها گوتیشى:” پەیمانم بە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی داوە بۆ ئەوەی دڵنیای بکەینەوە لە پاڵپشتیی تەواوی خۆمان بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەكە .

Back to top button