دواین زانیاری لەبارەی سەیرکردنی کەناڵە ناوخۆییەکان بەپارە
خواكوڕك
كۆمپانیایەكی ماكس میدیا پاش ئەوەی سیستەمێكی (ئێج دی) بەكار هێنا بۆ گواستنەوەی كەناڵە لۆكالیەكان، ئامێری گواستنەوەكە سێ ملیۆن دانەی لێ فرۆشت، ئەمە جگە لەوەی پێشتر محەمەد گەردی بەڕێوەبەری گشتیی چاپ و بڵاوكردنەوە لە وەزارەتی رۆشنبیریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو، ئەو ئامێرە ( ئێج دی)ـیەی كە كۆمپانیای ( ماكس میدیا) بەكاری هێناوە لەماوەی رابردوو گلەی و كەموو كوری زۆری لەسەر كۆالیتییەكەی هەبووە”.
بەڵام لەدواین هەوڵی دا كۆمپانیاكە لەهەوڵی ئەوەدایە سیستەمەكە بگۆڕێت بۆ وەرگرتنی پارە و ئامێرێكی هێناوە كە وابریارە بخاتە بازار، بە 97 هەزار دەفرۆشرێـت، ئەمە جگە لەوەی كە ئامێری گواستنەوەی كەناڵەكانی ناوەخۆی لەپێشتردا زیاتر لە 3ملیۆن دانەی لێ فرۆشتووە، بەپێی دواین زانیاری لەوەزارەتی رۆشەنبیری، كە لەكاتی گواتستنەوە، ئەو سیستەمە بۆ سەر سیستەمە نوێكە، تەواوی ئامێرەكانی پێشووتر بێ كەڵك دەبێت، ئەمەش زیانێكی زۆری بەخەڵك دەگەێنێت، هیچ قەرەبووی زیانی ئامێرەكانی پێشووتر نادرێتەوە”.
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ( جەلال پەریێشان) لەو بارەیەوە رایگەیاندووە، كە كۆمپانیاكە دووجار زیان بە خەڵك دەگەێنێت، یەكەم ئامێرەكەی كە وابریارە بخاتە بازار بە 97 هەزار دەفرۆشرێت كە لەبنەرەتدا بە 22 دۆلار ئامێرەكە كراوە، دەیانەوێت لەو ئامێرەدا كۆمپانیاكە، بە 22 دۆلاری هێناوە، بە 97 هەزار بفرۆشێت لێرەشدا دەیانەوێت قازانج بكەن قازانجی دووەمی لەپارە وەرگرتنە لەبەرامبەر گواستنەوەی كەناڵە لۆكالیەكان بۆ خەڵك”.
بەگوێرەی بەدواداچوونی خواكورك كۆمپانیاكە پێشتر ئامێرێكی خستۆتە بازار كە 3 ملیۆن دانەی لێ فرۆشتووە، ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەگەر كۆمپانیاكە، سیستەمی نوێ جێبەجێ بكات، وەك كە لەهەندێك ناوچە بێ ئاگاداری حكومەتی هەرێم جێبەجێی كردووە، تەواوی ئامێرەكانی پێشووتر كە فرۆشتوویەتی، بێ سوود دەبێتە ئەمەش زیانی زۆر بەهاوڵاتیان دەگەێنێت، ئەمە لەكاتێكدا كۆمپانیا هیچ قەرەبووێكی بۆ ئامێرەكانی پێشوتر نیە”.
پاش ئەو بریارە رەخنەی تووند رووبەروی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە، لەوەی لەو كاتەدا كە خەڵكی كوردستان لە قەیرانێكی تاقەت پرۆكێن دایە، دەست بۆ كۆمەڵێك بابەت دەبات كە پاڵپەستۆی قورس لەسەر هاوڵاتیان دروست دەكات، لەو بارەوە جەلال پەرێشان دەلێت دەست بردن بۆ پارەوەرگرتن لە هاوڵاتیان بۆ بینینی كەناڵەنی ناوەخۆ قورسایەكی زۆردەخاتە سەر هاوڵاتیان لەو قەیرانەدا، دەلێت دەبێت حكومەت چاو بە كارەكانی ئەو كۆرمپانیایە دابخشێنێتەوە”.