لاوانی کوردستان هێرش کردنە سەر هەولێری پایتەخت سەرکۆنەدەکەن و هەمیشە ئامادەن بۆپاراستنی کوردستان
لهبهياننامهيهكدا ئهنجوومهنى لاوانی کوردستان هێرش کردنە سەر هەولێری پایتەخت سەرکۆنەدەکەن و دهلێن: هەمیشە ئامادەن بۆپاراستنی کوردستان
لهبهياننامهكهدا كه وێنهيهكى دراوه به دهزگاى ميديايى ( خواكوڕك) ئهنجوومهنى لاوانی کوردستان ڕايدهگهينێت :” هێرشکردنە سەر شاری هەولێری پایتەختی کوردستان ئاماژەیەکی مەترسیدارەو هەوڵێکی تری نەزۆکە بۆشێواندنی ئارامی و سەقامگیری کوردستان و ڕاگرتنی ئەوپێشکەوتن و ئاوەدانیەیە کەوادیارە دوژمنانی گەلەکەمانی هەراسان کردوەو هەمو ڕێگەیەک دەگرنەبەر بۆ دژایەتی کردنی هەرێمەکەمان.
لهبهياننامهكهى ئهنجوومهنى لاوانى كوردستان زياتر هاتووه :” ئێمە لەئەنجومەنی لاوانی کوردستان ئەو دەستدرێژیانەی کەپێشترو ئیستاو داهاتوش بەشێوازی جیاجیا دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان بەهەڵکشانێکی مەترسیداردەزانین لەدژایەتی کردنمان و بەتوندی ئەو کردەوە ترسنۆکانە ڕیسوا دەکەین و داواکاریشین لایەنە نێودەوڵەتیەکان بەئەرکی خۆیان هەستن بۆ ڕاگرتنی ئەو پیلانانەی دادەڕێژرێن بەمەبەستی لاوازکردنی هەرێمی کوردستان و برسیکردن و ترساندنی خەڵکەکەی، کەئەجێندایەکی مەترسیدار ئاراستەیان دەکات.
ئهنجوومهنى لاوانی کوردستان ڕاشيدهگهينن:” لاوانی کوردستان وەک هەمیشە سازو ئامادەن بۆ هەموئەرکێک کەبکەوێتە سەرشانمان بۆ پاراستنی نەتەوەو نیشتیمانەکەمان ،ئەوەبیری هەمولایەک دەخەینەوە کە ئەو هەرێمەی هەوڵی تێکدانی دەدرێت بەخوێن و قوربانی هەزاران لاوی کوردستان بنیاتنراوەو هەرقوربانیەکیش پێویسبێ بۆپاراستن و بەشکۆوە مانەوەی ئامادەین پێشکەشی بکەین بێ دودڵی.
وهك لاوانى كوردستان دهشلێن:” متمانەی تەواومان بەهێزەکانی پاراستنی ئاسایش و پێشمەرگەکانی کوردستان هەیەو خۆمان بەبەشێک لەوهێزانە دەزانین و پاڵپشتی تەواوی لاوان دەردەبڕین بۆ دورخستنەوەی مەترسی لەسەر گەل و خاکەکەمان.