سعودیە داوا دەكات بكەرانی ھێرشەكەی ھەولێر بدۆزرێنەوەو دادگای بكرێن

وەزارەتی دەرەوەی سعودیە ڕۆژی سێشەممە گوتی، حکوومەتی شانشینی سعودییە بە نیگەرانییەکی گەورەوە ئەو هێرشە تیرۆریستیانەی کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێری کردبووە ئامانج ، سەرزەنشت دەكات.

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سعودیە ڕایگەیاند: ئەو ھێرشەكەی كرایە سەر ھەولێر مەترسی دروست دەكات لەسەر ئاسایش و یەكپارچەیی عێراق.

ھاوكات سعودیە دڵنیاییدا كە ھاوكاری تەواوی عێراق دەكات و ھەرچی پێویست بێت لەو ڕوەوە ئامادەیە و داواش دەكات بكەرانی ھێرشەكەی ھەولێر بدۆزرێنەوەو دادگای بكرێن.

Back to top button