به‌ریتانیا سه‌ركۆنه‌ى په‌لاماره‌ مووشه‌كييه‌كه‌ى سه‌ر شارى هه‌ولێر ده‌كات

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، په‌لاماره‌ مووشه‌كیه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر سه‌ركۆنه‌ ده‌كات و پشتیوانی خۆیشی بۆ مه‌سرور بارزانی و مسته‌فا كازمی ده‌رده‌بڕێت.

دۆمینیك راب، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌رتیانیا، له‌ هه‌ژماری  خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، هێرشی شه‌وی رابردوو بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانان له‌ شاری هه‌ولێر ریسوا و شه‌رمه‌زار ده‌كات و ده‌لێت، ئه‌و كرده‌وانه‌ قه‌بووڵ كراو نین و، گه‌لی عێراقیش له‌ میشیلیا چه‌كدارییه‌كان خۆشنابێت، كه‌ سه‌قامگیری وڵاته‌كه‌یان خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بۆ لێپێچینه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ پشتیوانی وڵاته‌كه‌شی بۆ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌رده‌بڕێت.

Back to top button