كازمى :مەبەست لە کردەوە تیرۆرستییەکەی هەرێمی کوردستان دروستکردنی فەوزا و تیکەڵکردنی بابەتەکانە.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئهمرۆ سێشهممه لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، مەبەست لە کردەوە تیرۆرستییەکەی هەرێمی کوردستان دروستکردنی فەوزا و تیکەڵکردنی بابەتەکانە.
لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەى ئهمرۆى ئهنجوومهنى وهزيرانى عێراق هاتووە، ئەو کردەوە تیرۆرستییە لە کاتێکدایە، حکومەت هەوڵ دەدات رەوشی ناوچەکە ئارام بکاتەوە و وڵات لە گرژییەک دوور بخاتەوە کە رەنگە بیکاتە گۆڕەپانی ململانێ.
له ڕاگهيێنراوهكه زياتر هاتووه، بڕیاری دروستکردنی لیژنەی هاوبەشمان داوە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران.