چين : له دژی هه‌موو كرده‌وه‌یه‌ك ده‌وه‌ستینه‌وه كه هه‌ڕه‌شه له ئاشتی و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان بكات

كۆنسوڵخانەی چین رایگەیاند، وڵاتەكەی دژی هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی توندوتیژی ده‌وه‌ستێته‌وه، كه هه‌ڕه‌شه له ئاشتی و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان بكات.
كۆنسڵخانەی چین له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه لە په‌یجی فەرمی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌لێت: “ئێمه زۆر به توندی ئیدانه‌ی ئه‌م هێرشه مووشه‌كیه‌ی شەو‌ی 15ی شووبات ده‌كه‌ین بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر، كه چه‌ندین زیانی گیانی هاووڵاتیانی سڤیل و ماڵ و موڵكیی لێكه‌وته‌وه و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆمان بۆ خانه‌واده‌ی قوربانیان و برینداران ئاراسته ده‌كه‌ین”.
لە راگەیاندراوەكە ھاتووە: “ئێمه دژی هه‌موو كردارێكی توندوتیژی ده‌وه‌ستینه‌وه، كه ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاشتی و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستانی عێراق”.
هه‌روه‌ها كۆنسڵخانەی چین لە شارى ھەولێر ده‌شلێت: “ئێمه هه‌وڵه‌كانی یه‌كه كارگێڕیه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌نرخێنین، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه خێرایه‌كه‌یان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هێرشه‌كه بە شێوازێكی گونجاو، له پێناو پاراستنی هاووڵاتیان و ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌لامه‌تی هه‌موو نێرده دیبلۆماسیه‌كان”.
له راگەیاندراوه‌كەدا زياتر هاتووه، “هه‌موو كارمه‌ندانی كۆنسوڵگه‌ری گشتی سه‌لامه‌تن”.