ئەنجوومەنی ھاریكاری وڵاتانی كەنداو ھێرشە تیرۆریستییەكەی سەر ھەولێری پایتەختی ھەرێمی كوردستان شه‌رمه‌زار ده‌كات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/02/نايف-فلاح-مبارك-الحجرف.jpg)
د. نایف فەلاح موباره‌ك ئەلحه‌جرەف، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی ھاریكاری وڵاتانی كەنداوی عەرەبی، ھێرشە تیرۆریستییەكەی شه‌وى ڕابردوو له‌سەر ھەولێری پایتەختی ھەرێمی كوردستانی شه‌رمه‌زار كرد. كه شه‌هيد و بريندارى لێكه‌وته‌وه
د. نایف فەلاح موباره‌ك گوتى ، سەرەخۆشی خۆم بۆ خانەوادەی شه‌هیده‌كه ده‌ربڕم و ئۆمێدی زوو چاكبوونەوەی بۆ برینداران ده‌خوازم .
ھەروەھا ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی ھاریكاری وڵاتانی كەنداوی عەرەبی ئاماده‌یی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی ده‌ربڕی، بۆ ھاوكاری كردنی عێراق لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەھێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەر خاكەكەی.
ناوبراو ،” جەختی لەسەر ھەڵوێستی نەگۆڕی ئەنجوومەن لە بارەی تیرۆر به ته‌واوی شێواز و جۆره‌كانییه‌وه به هه‌ر پاساو و به‌هانه‌یه‌ك بێت، كرده‌وه.
هه‌روه‌ها ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی ھاریكاری وڵاتانی كەنداوی عەرەبی گوتيشى، پێویسته هه‌موو لایه‌ك كار له‌سه‌ر وشك كردنی سه‌رچاوه داراییه‌كانی تیرۆرستان له ناوچه‌كه بكه‌ن.”