جینین بلاسخارت: هێرشەکانی سەر هەولێر هەوڵێکە بۆ نانەوەی ئاڵۆزی و پشێوی
دوای هێرشه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی سه‌ر پارێزگای هه‌ولێر كه به هۆیه‌وه ژماریه‌ك هاووڵاتی سڤیل و سه‌ربازی شه‌هید و بریندار بوون، ئه‌مڕۆ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند،هێرشەکانی سەر هەولێر هەوڵێکە بۆ نانەوەی ئاڵۆزی و پشێوی.
جینین بلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لە گوتەیەکدا لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند “بۆردومانکردنی شاری هەولێر هەوڵێکە بۆ نانەوەی ئاژاوە و نائارامی، هه‌وڵدانه بۆ تێكدانی ژیانی ئارامی هه‌ولێر كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه”.
هه‌روه‌ها نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق تا ئێستا هه‌ولێر و به‌غدا رێكنه‌و توون و به شێك له كێشه‌كانیش په‌یوه‌ندی به نه‌بوونی یاسایه‌ك هه‌یه تایبه‌ت به نه‌وت و گاز.
هه‌روه‌ها پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، گومانم هه‌یه له‌وه‌ی كه بتوانرێت له عێراقدا هه‌لبژاردنێكی ته‌ندروست به‌رێوه‌بچێت و هۆكاری ئه‌و دۆخه‌ی عێراقش به هۆی گه‌نده‌ڵیه‌وه‌یه.
دەربارەی کامپی ئاوارەکانیش، بلاسخارت ئاشکرایکرد، حکومەتی عێراق بەنیازە کامپی ئەو ئاوارانە دابخات، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی ئاواره‌كانی لێكه‌وتۆته‌وه.