هێرشی تیرۆریستی شهوی رابردووی ههولێر كاردانهوهی نێودهوڵهتی بهدوای خۆیدا هێنا
ژمارەیەک لەوڵاتانی عەرەبی و ڕێکخراوی ئیسلامی ئیدانەی ئەو هێرشە موشەکیە تیرۆریستییەیان کرد کە بۆ سەر شاری هەولێری پایتەختی کوردستانی عێراق کرا و بەو بۆنەوە کەسێک گیانی لەدەستداو ژمارەیەک برینداریش هەیە
سکرتارییەتی ئۆیک بە توندی ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆریستییە کرد کە بە تەقاندنی ژمارەیەک موشەک لە شاری هەولێری باکووری عێراق کرا
ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی پێگەی چەسپاوەی خۆی بۆ ئیدانەکردنی تیرۆر بە هەموو شێوەکانیەوە دوپات کردەوە
عادل ئەلعسۆمی سەرۆکی پەرلەمانی عەرەبی ئیدانەی هێرشە موشەکییەکەی ڕۆژی سێشەممەی شاری هەولێری عێراقی کرد
سەرۆکی پەرلەمان جەختی کردەوە لەسەر ڕەتکردنەوەی تەواوی هەموو کردەوە تیرۆریستییەکان ی کە دامەزراوە مەدەنی و زیندووەکانی بەئامانج گرتووە کە پێچەوانەی هەموو فۆرم و یاسا نێودەوڵەتییەکانە ، هاوکات جەختی کردەوە لەسەر پشتیوانی تەواوی پەرلەمانی عەرەبی بۆ ئەو ڕێوشوێنانەی کە کۆماری عێراق بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی و پاراستنی سەقامگیرییەکەی دەینێ
ئەلئەسوومی هاوهەڵوێستی خۆی و تەواوی پەرلەمانی عەرەبی لەگەڵ کۆماری عێراق لەشەڕی دژی تیرۆرو گروپە تیرۆریستییەکاندا دوپاتکردەوەو پشتیوانی لەهەموو کردەوانە دەکات بۆ بەگژداچونەوەی هەر لایەنێک کەهەوڵی بەلارێدادانی ئاسایش و سەروەرییەکەی بدات و دەست وەربداتلەکاروباری ناوخۆی بۆ تێکدان و تێکدان لەئاسایش و سەقامگیری
وەزارەتی دەرەوەی کوێت لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ ( سێشەممە ) جەختی کردەوە کە بڕوای وایە کە ئەو جۆرە کردەوە تاوانکارانەی لەو جۆرە ڕێگە لە حکومەتی عێراق ناگریت لە بەردەوامی دان بە هەوڵەکانی لە ڕێگای چەسپاندنی ئاسایش و دەوڵەتی یاسا ، جەختی لە هاودڵی دەوڵەتی کوێت لەگەڵ عێراق و پشتیوانی لە هەموو ڕێوشوێنێک بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییەکەی کردەوە
هەروەها میسر ڕۆژی سێشەممە هێرشی موشەکی بۆ سەر هەولێر ئیدانە کرد و پشتیوانی خۆی بۆ عێراق دوپاتکردەوە بۆ پاراستنی ئاسایشی و سەقامگیریی خۆی ووڵاتەکەی
شانشینی بەحرەینیش ئیدانەی ئەو هێرشە موشەکیانەی کرد کە کرانە سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان . وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین هەڵوێستی تەواوی خۆی لەگەڵ کۆماری عێراق لەهەوڵەکانی بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لەسەر خاکەکەی تەئکیدکردەوە ، جەختیشیکردەوە لەسەر پێویستیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ هەڵوێست وەرگرتنی توند بەرامبەر کردەوە تیرۆریستییەکان و بکەرانی