کۆشکی سپی: بایدن چاوەڕوانی دیاری کردنی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی هەولێرە تا تۆلەی لێبکاتەوە

دوای ئەوەی شەوی رابردوو هێرشی مووشەکی کرایە سەر هەولێری پایتەخت، هێراشەکە کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناو  لایخۆشیەوە كۆشكی سپی رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئەمەریكا، تائێستا كاردەكەن لەسەر دەستنیشانكردنی ئەنجامدەرانی ھێرشەكەی سەرھەولێر كە، دوێنێ ئێوارە ئەنجامدرا.

جین ساكی، گوته‌بێژی كۆشكی سپی، بە ئاژانسی رۆیتەرزی رایگه‌یاندووە،سەرۆكی ئەمەریكا چاوەڕێی دەسنیشانكردنی ئەنجامدەرانیھێرشەكەی سەر هەولێرەو مافی وەڵامدانەوەی هێرشەکەشی هەیە

هەروەها گوته‌بێژی كۆشكی سپی راشیگەیاندووە بەردەوامن لە پەیوەندی لەگەڵ ھاوبەشە عێراقییەكانیان بۆ دەستنیشانكردنی ئەنجامدەرانیھێرشی سەر ھەولێر.

ھەروەھا گوتیی: “وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەگەڵ ھاوتا عێراقییەكەی لە پەیوەندیدایە، بۆ لێكۆڵینەوە و سزادانی ئەنجامدەرانی ھێرشکەرانیسەر ھەولێر“.

سەرچاوەرۆیتەرز

Back to top button