حزبی شیوعی كوردستان و زەحمەتكێشانی كوردستان و بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان بە توندی ئیدانەی هێرشەکەی سەر هەولێردەکەن
دوای ئەوەی شەوی رابردوو هێرشێکی مووشەکی کرایە سەر هەولێری پایتەخت و هێرشەکە کاردانەوەی گەورەی لە سەر ئاستی ناوخۆو نێودەوڵەتی لێکەوتەوە، لەم چوارچێووەیە حزبی شیوعی كوردستان و زەحمەتكێشانی كوردستان و بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا بەتوندی سەركۆنەی هێرشە موشەكیەكەی سەر شاری هەولێر دەكەن.
هەرسێ پارتەکە لە راگەیەندراوێکدا رایانگەیاندووە ،“بەرپرسیارێتی ئەو تاوانە ئەستۆی دەوڵەتی عێراق دەگرێتەوەو، ئێمە سەرباری ئەوەی ئەوهێرشە بە توندی ریسواو مەحكوم دەكەین و بەرووداوێكی مەترسیداریشی دەزانین بۆ سەر ئارامی هەرێم و تەواوی پرۆسەی سیاسی لەعێراق“.
لەبەشێكی دیکەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “بەزووترین كات حكومەتی عێراق تاوانبارانی ئەو كارە تیرۆرستیە ئاشكرا بكات، سنوورێك بۆئەو هەموو میلشیایانە دابنێت، چی دیكە لێنەگەڕێ میلشیا خودانی چەك بێت، بە باشی كۆنتڕۆڵی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆی بكات،بەتایبەتیش لەناوچە جێناكۆكەكان و ناوچەكانی هاوسنوور لەگەڵ هەرێمی كوردستان“.
هەروەها لە راگەیەندراوەكە ئەوەشخراوەتەروو، “هاوپەیمانان و نەتەوە یەكگرتووەكان، لەسەروشیانەوە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاهەڵوێستی تووندتریان هەبێت توانا سیاسی و سەربازیەكانی خۆیان بخەنەگەر تاكو رێگری لەدووبارەبوونەوەی ئەوە جۆرە كارانە بكرێ“.