لە کامپێكی ئاوارەکانی شنگال سێ کەس سووتان ئەندامی یەک خێزان

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 17ى 2ى 2021 ، ئاگر لە کەمپی بێرسڤی دوو لە زاخۆ کەوتەوە و قوربانی لێكه‌وته‌وه‌.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دەزگایی میدیایی (خواکوڕك) بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە كەمپی بێرسڤی دوو لە زاخۆ كەوتەوە، بەهۆیەوە سێ كەسی خێزانێك گیانیان لە دەست داوە كە لە باوك و كوڕ و كچێكی پێكهاتوون.

زانیاریەکانئ ئاشکرایان کردووە، ئاگرەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بووە و ئەوانەی سووتاون ژمارەیان پێنج كەسن و لەیەك خێزانن.

 

Back to top button