کەشناسی : شەپۆڵێکی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرای با و بارانبارین لە كات و شوێنی جیاجیادا، لە ناوچە شاخاوییەكان رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور و باران دەبێت، لەگەڵ ھاتنی بارستە ھەوایەكی سارد و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما و بارینی بەفر لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان.