وه‌زیری ته‌ندروستی: ئامێر و كه‌ره‌سته‌ی پێویستمان بۆ پشكنینی كۆرۆنای گۆڕاو له‌به‌رده‌ستدایه
سامان به‌رزنجی ،وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند كه تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی كۆرۆنای گۆڕاو له هه‌رێمی كوردستان تۆمارنه‌كراوه و ئامێری پشكنینی پێویستیشیان له‌به‌رده‌سته.
سامان به‌رزنجی له لێدوانێكیدا سه‌باره‌ت به دابینكردنی ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنا بۆ هه‌رێمی كوردستان گوتی: “له چین-ه‌وه پێنج هه‌زار ژه‌م ڤاكسینمان پێده‌گات، كۆنسولخانه‌ی چین نووسراوێكی بۆ ئێمه كردووه و پێی راگه‌یاندووین كه به‌شی هه‌رێمی كوردستان گره‌نتی ده‌كات و پێنج هه‌زار ژه‌مه ڤاكسین بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كرێت“.
وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان، گوتیشی: “نه‌ك به‌ته‌نها ئه‌و پێنج هه‌زار ژه‌مه ڤاكسینه، ئێمه بڕێكی دیكه‌شمان له عێراقه‌وه پێده‌گات له‌كاتی گه‌یشتنی ڤاكسین به عێراق، تا ئێستا میكانیزمی گواستنه‌وه دیاریی نه‌كراوه كه چۆن ئه‌و بڕه ڤاكسینه ده‌گاته ده‌ستمان، به‌ڵام له‌كاتی گه‌یشتن لیژنه‌ی باڵا، رێكاره‌كانی داناوه و ئه‌وله‌ویه‌تی گرووپه‌كانی داناوه كه كێ له پێشینه‌یه بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین، چه‌ند پێوه‌رێك هه‌یه به‌و پێوه‌رانه ده‌ست به دابه‌شكردن ده‌كه‌ین چ ئه‌وه‌ی له چین-ه‌وه دێت چ ئه‌وه‌ی له عێراقه‌وه بۆمان دێت“.
سامان به‌رزنجی ،ده‌رباره‌ی واده‌ی گه‌یشتنی ڤاكسین بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند “به‌گوێره‌ی به‌ڵێنه‌كان كه ئێمه رۆژانه له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق له‌گفتوگۆداین و له‌گه‌ڵ رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیش قسه‌مان كردووه، كۆتایی ئه‌م مانگه و سه‌ره‌تای مانگی ئازار پێشبینی ده‌كه‌ن پشكی یه‌كه‌می عێراق بگات، ئینجا ئه‌مه دواده‌كه‌وێت یان كاته‌كه‌ی ده‌گۆڕێت جارێ دیار نییه، به‌ڵام له‌كاتی گه‌یشتنی ئێمه رایده‌گه‌یه‌نین“.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا له هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی سۆشیال میدیا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه كۆرۆنای گۆڕاو له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، به‌ڵام ئامێر و پێداویستییه‌كانی پشكنین لهبهردهستنین بۆیه ناتوانرێت دیاریی بكرێت،له‌مباره‌یه‌وه سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان، پێچه‌وانه‌كه‌ی راگه‌یاند و گوتی: “به‌پێچه‌وانه‌وه پشكنینه‌كه هه‌یه و ئامێرمان هه‌یه، بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ش ئێمه به‌رده‌وام پشكنین ده‌كه‌ین، بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به ئێستاشه‌وه نییه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا گومان‌لێكراو هه‌بووه و پشكنینی بۆ كرا و دڵنیامانكردنهوه كه كۆرۆنای له‌و جۆره‌ی نییه، ئه‌گه‌ر هه‌شبووایه رامان ده‌گه‌یاند“.
وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان، سامان به‌رزنجی راشیگه‌یاند “له‌كاتی دڵنیابوونه‌وه له هه‌بوونی زنجیره نوێكه‌ی كۆرۆنا به‌دڵنیایی وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایده‌گه‌یه‌نین، ئه‌وه‌ی گرنگه ئیمكانیه‌تی پشكنینمان له‌كاتی ئێستادا هه‌یه“.
سامان به‌رزنجی ده‌رباره‌ی گرتنه‌به‌ری رێكاری نوێ بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ شاره‌كانی عێراق و داخستنی ده‌روازه‌كان، به‌تایبه‌ت كه ئێستا له‌و ناوچانه ژماره‌ی تووشبووان زیادی كردووه، هه‌روه‌ها كۆرۆنای گۆڕاویش له عێراق تۆماركرا رایگه‌یاند “له‌كاتی ئێستادا هیچ بڕیارێكی وانییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ره‌وشه‌كه خراپتربێت لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڕیاری پێویست ده‌دات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییان، به‌ڵام تا ئێستا هیچ شتێكی له‌وباره‌یه له ئارادا نییه“.
سامان به‌رزنجی له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن به‌رده‌وام ده‌بێت گوتی: “خوێندن تا ئێستا به‌رده‌وامه ئه‌گه‌ر ره‌وشه‌كه‌ش گۆڕا بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك بڕیار و قسه‌مان ده‌بێت“.