ئەمریكا: ھەڵبژاردن واتە دەركردنی میلیشیا ئێرانیەكان

ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە گوتی بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی خۆش بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق لەمساڵدا ، پێویستە پێشتر بەرەنگاربوونەوەی میلیشیاكانی سەربە ئێران لە عێراق ببێتە كردار.

ڕیچارد میلز ، باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی ئاسایش دا سەبارەت بە عێراق گوتی : یەکێک لە بەربەستە هەرە دیارەکانی بەردەم دروستکردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ هەڵبژاردنی ئارام و گشتگیر و باوەڕپێکراو، بوونی دەستە چەکدارە و توندڕەو و تێکدەرانە.

میلز بە ئەنجومەنی ئاسایشی 15 ئەندامی ڕاگەیاند، کە “ژینگەی پەسەند بەو واتایە دێت کە دەبێت ڕووبەڕووی دەستە چەکدارەکانی سەر بە ئێران ببینەوە.

سەرچاوە : ئەلعەرەبیە

Back to top button