“حكوومەت مامەڵەی كوردەكان لە بەغدا جێبەجێ ناكات”
خواكوڕك
دوای ئەوەی زۆر بە روونی دژایەتی حكومەتی عێراق بەرامبەر بە كورد هەستی پێدەكرێت, لەنكایەیی سیاسی لە ئێستادا دژایەتیەك لە ئاست تاكەكان دەبینرێت, بەر پرسێكیش ئاشكرای دەكات كە حكوومەتی عێراق لە دامودەزگا حكوومییەكاندا كاروباری كوردەكان جێبەجێ ناكات، بۆیە ئێستا ھەموو كوردەكان بەھیوای ئەوەن ھەرێم ببێتە دەوڵەت.
(ئیسماعیل سایەمیر)، كارگێڕی ڕێكخستنی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ”كاروباری كوردەكانی بەغدا لەلایەن دامودەزگاكانی حكوومەتی عێراقەوە ڕایی ناكرێت، لەبەر ئەوەی كوردن. بێجگە لەوەش نە هیچ هاوكارییەكیان پێشكەش دەكرێت و نە لە پلەكانی دامەزراندندا هیچ مافێكیان بۆ ڕەچاو دەكرێت.”
(ئیسماعیل سایەمیر) گوتی: ”كوردانی بەغدا هیواخوازن ھەرێمی كوردستان ببێتە دەوڵەت و خەون بەو ئاواتەوە دەبینن، چونكە ئەمە خەونی ھەموو تاكێكی كوردە.”
كارگێڕی ڕێكخستنی لقی پارتی گوتیشی: ”كوردانی بەغدا گلەییی لەوە دەكەن، كە باسی كوردستان دەكرێت، زیاتر دەگوترێت لە زاخۆ تا خانەقین، بەڵام پێویستە باسی مەندەلی و ناوچەكانی دیكەش بكرێت، چونكە ئەوانیش ناوچەگەلی كوردستانین.”