سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی پەرلەمانتار د.ئارام بالەتەیی دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/2/17 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ زانا عەزیز لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو د. ئارم بالەتەیی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ، پرسە و سەرەخۆشی بە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو د.ئارام گەیاند .

سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی دەربڕی و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە کەسوکار و خانەوادە و هاوڕێکانی ببەخشێت.

Back to top button