عێراق موڵكەكانی دەفرۆشێت
محەمەد ئەلبەلەداوی، ئەندامی لیژنەی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و پلاندانانی ستراتیژی، ڕۆژی چوارشەممەی لە دژی فرۆشتنی سەرمایەکانی دەوڵەتی عێراق ئاگادار کردەوەیەكی بڵاو كردەوە وەک لە بودجەی گشتى ساڵی 2021 ى عێراقدا هاتووە.
ئەلبەلەداوی لە لێدوانێکدا ڕايگهياند: ” فرۆشتنی سامانەکانی دەوڵەت هەموو تواناکانی وڵات بەکاردەهێنێ و تواناکانی وڵات لە گشتیەوەبۆ تاک دەگوازێتەوە ” .
ھاوكات بورهان مەعموری، پەرلەمانتاری عێراق جەختی کردەوە، کە فرۆشتنی سامانەکانی دەوڵەت، نیشاندەری جدیهتی ئیفلاسی دەوڵەتە،
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە ئەجێندا دەرەکییەکان لە پشت ڕەوتی فرۆشتنی سەرمایەکانی دەوڵەتەوەن.