سێ كارمه‌ندی هه‌واڵگریی سه‌ربازیی ئێران كوژران
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه ئێران كوژرانی سێ كارمه‌ندی هه‌واڵگریی سه‌ربازیی له پارێزگای به‌لووچستان ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی هه‌واڵگریی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و، تێدا هاتووه: ”له پارێزگای به‌لووچستان له میانی چاودێریكردنی یه‌كێك له رێكخراوه تاوانكارییه‌كان، سێ كارمه‌ندی هه‌واڵگریی سه‌ربازیی گیانیان له‌ده‌ستداوه”.
شایانی باسه ڕێکخراوی جه‌یشولعه‌دل كه جەماعەتی ریگی شیان پێ دەوترێت و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كەن به‌رگریی له مافه‌كانی گه‌لی به‌لووچی سوننه مه‌زهه‌بن له پارێزگای بهلووچستانى، باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئێران له نزیك سنووری پاكستان ده‌كه‌ن، ناو به‌ناو چالاكی چه‌كداریی دەکات.