وەزیری کارەبا: لە بودجەی ساڵی ۲٠۲۱ وێستگەیەکی ۱۳۲ کەڤی لە گەرمیان دروست دەکەین
وەزیری کارەباى حكوومهتى ههرێمى كوردستان ڕايدهگهينێت: لە بودجەی ساڵی ۲٠۲۱ وێستگەیەکی ۱۳۲ کەڤی لە گەرمیان دروست دەکەین.
لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ گەرمیان ئهندازيار كهمال محمد وەزیری کارەباى حكوومهتى ههرێمى كوردستان رایگەیاند:” لەو پرۆژانەی لە کەلار هەوڵی جێبەجێکردنی دەدەین وێستگەیەکی گۆڕینی کارەبای ۱۳۲ کەی ڤی یە لە کەلار کە پرۆژەیەکی یەکی زۆر گرنگە بۆ سنورەکە.
دوابەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئەندازیار کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان کرد و لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەرانی دابەشکردنی سنورەکە کۆبووە و گوێبیستی داواکارییەکانیان بوو .
وەزیری کارەبا بەڵێنی ئەوەی دا کە ئەوەی لەتوانایاندا بێت بۆ خزمەتی سنوری گەرمیان دەیکەن گوتى:” لەم ساڵدا چەندین پڕۆژە لەبواری دابەشکردن و گواستنەوەوبەرهەمهێنان ئەنجام دەدەن.