مه‌سرور بارزانی: زۆر خەمبار بووم بە هەواڵی ئاگركه‌وتنه‌وه له کەمپێكی خوشک و برا ئاوارەکانی ئێزیدی لە زاخۆ
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، مه‌سرور بارزانی، له دوو تويتدا له تويته‌رى فه‌رمى خۆى ڕايدهگهينێـت: زۆر خەمبار بووم بە هەواڵی ئاگركه‌وتنه‌وه له کەمپێكی خوشک و برا ئاوارەکانی ئێزیدی لە زاخۆ.
مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، له دوو تويتدا ڕايگه‌ياند: ” زۆر خەمبار بووم بە هەواڵی ئاگركه‌وتنه‌وه له کەمپێكی خوشک و برا ئاوارەکانی ئێزیدی لە زاخۆ، كه به‌داخه‌وه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی باوک و کوڕ و کچێک و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە. پرسە و سەرەخۆشیی له کەسوکاری قوربانییەکان ده‌كه‌م و هاوبه‌شی خه‌میانم”.
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌شلێت: لەگەڵ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، قسەم کرد و رامسپارد بۆ لێکۆڵینەوە و هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی کامپەکە.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا، گوتيشى: بەردەوام دەبین لە پاراستن و هاوکاریکردنی پەنابەر و ئاوارەکانی کەمپەکان، تا ئەو کاتەی خۆبەخشانە و بە سەربەرزی دەگەڕێنەوە شوێنەکانیان، ئه‌مه‌ش پێویستی به هاوکاری زیاتری نێودەوڵەتی هه‌یه.