د.بەشیر حەداد: چاوەڕێ دەکرێت ھەفتەی داھاتوو نیوەی شایستە داراییەکانی جوتیاران خەرج بکرێت
جێگرى سهرۆكى ئهنجووومهنى نوێنهرانى عێراق دهلێ: چاوهڕێ دهكهين حهفتهى داهاتوو نيوهى شايسته داراييهكانى جوتياران لهلايهن حكومهتى عيراقهوه خهرج بكرێت بۆ ئهو مهبهستهش ئهمرۆ چوارشهممه پهيوهنديم به وهزيرى بازرگانى عێراقهوه كرد.
دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئهمرۆ چوارشەممە ڕايگهياند،” لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندیم بە (عەلا جبوری ) وەزیری بازرگانی عێراقەوە کرد، بەمەبەستی بە دواداچوون بۆ شایستە داراییەکانی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان، ئەوەش پاش ئەوەی کە چەندین جار لە رێگەی دیدار و بە نووسراوی فەرمی داوامان لە وەزیر و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بۆ ئەوەی شایستە داراییەکان خەرج بکرێن و دواجاریش قسەکردن بوو لە گەڵ (مستەفا کازمی )، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ خەرج کردنی ئەو پارایە.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دهشلێت:” لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا وەزیری بازرگانی عێراق ئاماژەی بەوەدا کە، بەھۆی ئەو بارودۆخە داراییەی کە وڵات تووشی بووە و بەھۆی زۆری بڕی پارەکەوە لە ئێستادا ناتوانرێت ھەموو پارەکە خەرج بکرێت، بۆیە بڕیار دراوە نیوەی پارەکە خەرج بکرێت کە بڕی 286 ملیار دینارە.
حەداد ئاماژەی بەوەدا ،” کە بڕیارە سبەی پێنج شەممە، کۆبوونەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دانەوێڵەکان لە شاری بەغدا لە گەڵ بەڕێوەبەری لقەکان بەتایبەت پارێزگاکانی ھەرێمی ئەنجام بدرێت بۆ پێشکەش کردنی لیستەکان و، دیاریکردنی رێژەی پارە و چۆنییەتی خەرجکردنی پارەکان بەسەر جوتیاراندا.”
وهك حهداد گوتيشى :” عهلا جبوری ئاماژەی بەوەدا کە چاوەڕوان دەکرێت ھەفتەی داھاتوو چەکەکان بەسەر لقەکاندا دابەش بکرێن بۆ ئەوەی جوتیاران وەری بگرن.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە ئەوان بەردەوام دەبن لەسەر بەدواداچوون بۆ شایستە داراییەکانی جوتیاران تاوەکو تەواوی پارەکە بۆ جوتیاران خەرج دەکرێت و ھەوڵی جدیش دەدەن بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا ئەو بڕە پارەیەی دیکەش کە ماوە خەرج بکرێت.