شاره‌زایه‌كی سه‌ربازی چه‌ند زانیاریه‌ك له باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یێنێت ئێران له رێگای بریكاره‌كانی هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
دوای ئه‌وه‌ی به مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر هه‌ولێر كه به هۆیه‌وه شه‌هید و برینداری لێكه‌وته‌وه، هێرشه‌كه كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا و شاره‌زایه‌كی سه‌ربازیش رایده‌گه‌یێنێت كه شێوه‌ی هێرشه‌كه هه‌مان ئه‌و هێرشه بوو كه پێشتر گرووپێكی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی ئه‌نجامی داوه‌و به‌ڵگه سه‌ره‌تاییه‌كان وا ده‌رده‌خه‌ن كه ئێران له پشتی هێرشه‌كه‌وه بوو بێت.
شاره‌زایه‌كی سه‌ربازی كه له به‌ر هه‌ستیاری دۆخه‌كه نه‌یویست ئاماژه به ناوه‌كه‌ی بكه‌ین، به ده‌زگای میدیای خواكوڕكی راگه‌یاند، به گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ هێرشه‌كانی پێشتر، هێرشی چه‌ند شه‌وی رابردووی سه‌ر هه‌ولێر، هه‌مان پلانی هێرشه‌كه‌ی پێشتر بوو، وه له‌یه‌ك سه‌رچاوه‌وه ئاراسته‌كراون كه ئێرانه و هێرشه‌كه‌ش له لایه‌ن بریكاره‌كانی ئێران له عێراق و ناوخۆی كوردستان ئه‌نجامدراوه.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی سه‌ربازی راشیگه‌یاند، گولـله به‌كار هێندراوه‌كان، ئه‌و گولـله‌یه بوون كه به ده‌ستی میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی و گرووپه توند ئاژۆكانی دیكه‌ی سه‌ر به ئێرانن، له سنوری حه‌شدی شه‌عبیه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه هێندراوه‌ته هه‌ولێر.
هه‌روه‌ها ئه‌و شاره‌زایه ده‌شڵێت ئامانج له‌و هێرشه فراوانكردنی فشاره‌كانه بۆ سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تێكدانی ئارامی هه‌ولێره كه وه‌ك یه‌كێك له ئارامترین شاره‌كانی ناوچه‌كه هه‌ژمار ده‌كرێت و ناوه‌ندی بڕیاری سیاسی بووه بۆ ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت پرسی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی داعش.