نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی

نەوت لە تۆماركردنی بووژانەوە بەردەوامە و نرخی ھەر بەرمیلێك بە زیاتر لە 60 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئەمرۆ چوارشەممە بۆ یەکەمجار و دوای زیاتر لە ساڵێک، نرخی نەوتی خاوی برێنت گەشتە 64.15 دۆلار بەرزبوونەوەی بەرچاوی بە خۆیەوە بینی.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە،بە هەمان شێوە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینی، بەجۆرێك نەوتی خاوی برێنت بە 35 سەنت كە یەكسانە بە 0.6% بەرزبووەوە و گەیشتە 63.65 دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێك.

Back to top button