راوێژكارێكی یەكێتی: دۆخی بابەتی هەتا بڵێی گونجاوە بۆ سەربەخۆیی كوردستان
خواكوڕك
پرسی سەربەخۆیی كوردستان ئێستا لەسەر ئاستی تاك و لایەنە سیاسیەكان زیاتر باسی لێوە دەكرێتو بە دەرفەتێكی گونجاو دەزانرێت بۆ هاتنەدی ئەو ئامانجەی كە دەیان ساڵە خەباتی بۆ دەكرێت, وەزیرێكی پێشووی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پشكی یەكێتی دەڵێت:” لەئەمڕۆدا دۆخی بابەتی هەتابڵێی گونجاوە بۆ هەنگاونانی كردارەكی بەرەو ئەوئامانجە”
دڵشاد عەبدولرەحمان وەزیری پێشووی حكومەتی هەرێمی كوردستانو راوێژكاری مەكتەبی سیاسی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبوك دەنوسێت”سەربەخۆیی كوردستان خەونێك نیە نەیەتەدی، مافێك نیە پێویستی بەسەلماندنی ڕەوایەتی هەبێ ،بەڵكو مافێكی بێ چەندوچونەوتەنهادۆخی بابەتی وناوخۆیی گونجاوی دەوێ بۆ هێنانەدی ئەومافە.
ئەم راوێژكارەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەشنوسێت:” لەئەمڕۆدا دۆخی بابەتی هەتابڵێی گونجاوە بۆ هەنگاونانی كردارەكی بەرەو ئەوئامانجە ،لەبەرانبەریشدا دۆخی ناوخۆیی كوردستان وهەرێم هەتابڵێی دۆخێكی نەگونجاوو نەشیاوە،لەڕوی سیاسیەوە حزبەكان لەنێوخۆیان دڕدۆنگ وناتەبان ،ڕادەی متمانەی خەڵك بە حكومەت وحزبەكان لەوپەڕی لاوازیدایە.
دڵشاد عەبدولرەحمان دەشنوێت, لەوچوارچێوەیەدا ڕێگای گەیشتن بەسەربەخۆیی چارەكردنی دۆخە ناوخۆییەكەیە كەلەدەست كورد خۆیدایەو دروستتر بڵێین لەدەست سەركردایەتی سیاسی كورددایە ،لەهەموانیش زیاتر لەدەست بەڕێز مەسعود بارزانی دایە ، دەبفەرموون ڕێگا دروستەكەی سەربەخۆیی بگرن و باوەڕناكەم كەسێ هەبێ (نەوەك حزبێ )لەگەڵتان نەبێ .