شوان زراری وەڵامی توندی کاروان گەزنەیی دەداتەوە، دەڵێ قسه له‌سه‌ر هه‌مووشتێك ده‌كات و لێشی نازانێ
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كه په‌رله‌مانتار ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر هه‌موو شتێك بكات ئاساییه، به‌ڵام پرسی دادوه‌ری هه‌ستیاره و هه‌موو كه‌سێك ناتوانێ قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن.
شوان زراری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، په‌رله‌مانتار مافی خۆیه‌تی به‌دواداچوون بۆ هه‌ر بابه‌تێكی پێوه‌ست به هاوولاَتییان بكات، به‌لاَم بابه‌تی دادوه‌ری یا یاسایی زۆر تایبه‌ت و هه‌ستیاره و هه‌موو كه‌س ناتوانێ له‌خۆیه‌وه قسه له‌سه‌ر ده‌زگا دادوه‌رییه‌كان بكات.
زراری زیاتر دەڵێ، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه بڕیاریانداوه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن باسی هه‌موو شتێك بكه‌ن خۆزگه باسی كووشتنی هاوولاَتییان و رۆژنامه‌نووسان و پێشێلكارییه‌كانی سنووری سلێمانیشیان بكردبوایه كه چۆن به ڕۆژی رووناك خۆپێشانده‌ران ده‌كوژن.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئەوەشی گوت نیگه‌رانی خۆی پێشاندا كه به‌شێك له په‌رله‌مانتاران ته‌نیا ئامانجیان وروداندنی پرسه‌كانه و گوتی” زۆر شه‌رمه مرۆڤ كوشتنی رۆژنامه‌نووسان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی نه‌بینێ، به‌لاَم دادگایه‌ك به به‌رچاوی خه‌ڵك و به ئاماده‌بوونی پارێزه‌ران ببینێ و قسه‌ی له‌سه‌ر بكات”.