ئه‌مڕۆ ئومێد خۆشناو وەکوو پارێزگاری ھەولێر سوێندی یاسایی ده‌خوا
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 18ی شوبات نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌رسومی هه‌رێمی بۆ پارێزگاری نوێی هه‌ولێر ده‌رده‌كات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دەزگایی میدیایی (خواکوڕك)، ئەمڕۆ رۆژی پێنجشه‌ممه 18ی شوبات كه هاوكاته له‌گه‌ل یادی 20 ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی فرانسۆ هه‌ریری پارێزگاری پێشووتری هه‌ولێر، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له مه‌راسیمێكدا مه‌رسومی هه‌رێمی بۆ ئومێد خۆشناو پارێزگاری نوێی هه‌ولێر ده‌ربكات و ئومێد خۆشناویش له به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی بخوات.
ئومێد خۆشناو دوای سوێندخواردنەکەی، یه‌كه‌م كاری سەردانی ماڵی ئەو مامۆستایەی شەقڵاوە ده‌بێ، کە لە کاتی ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان، بە ھۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست دا