كەشناسی هەرێم : لە ھەندێك ناوچە بەفر دەبارێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له هه‌ولێر ئاسمان هه‌ور و كه‌مێك تۆزاوى ده‌بێت، له كاته‌كانى دواى نیوه‌ڕۆدا له زۆربه‌ى ناوچه‌كان ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه، له ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كانى پارێزگاكه‌ش ئه‌گه‌رى به‌فربارین هه‌یه، له سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه، له دهۆكیش ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و باران ده‌بارێت، به‌فریش له ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان ده‌بارێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی هه‌ینى، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه، له ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كانى هه‌رسێ پارێزگاكه‌ش، ئه‌گه‌رى به‌فربارین هه‌یه.