پەرلەمانی عێراق ھەڵدەوەشێتەوە

سەرچاوەیەک لەپەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد ، ڕۆژی پێنجشەممە ئەنجومەنی نوێنەران بڕیار دەدات لەسەر دەنگدان لەدانیشتنی داهاتوویدا بۆ خۆ هەڵوەشاندنەوە لەتشرینی یەکەمی داهاتوودا بەمەبەستی ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت.

سەرچاوەک بە (خواكوڕك) ی ڕاگەیاند ” ئەنجومەنی نوێنەران لە دانیشتنی داهاتوویدا دەنگ لەسەر بڕیاری خۆ هەڵوەشاوەی لە مانگی تشرینی یەکەم دەدات وەك ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو”.

سەرچاوەکە گوتیشی “ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ دەدات بۆ تێپەڕاندنی یاسای بودجەی گشتی لە ڕۆژی شەممە یان یەکشەممە”.

Back to top button