جارێكی تر سیناریۆیەكی تر و درۆیەكی تری هەندێك میدیا ئاشكرا بوو
لەچەند رۆژی رابردوو بەسەدان درۆ و چەواشەكاری و بەكار هێنانی منداڵ و ژن بۆ كەیسێك كە هێشتا بەتەواوی لەرووی یاساوە یەكڵانەبۆتەوە لەلایان هەندێك باڵی سیاسی و میدیایی سیاسی خراوەتە روو، ئەمرۆش جارێكی تر درۆیەكی تر ئاشكرا كرا”.
لەو بارەیەوە بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند” ئەمڕۆ2021/2/18لەهەندێک پەیج وسایتی گوماناوی وسەرچاوە نادیار هەواڵێک بڵاو کرایەوە گوایا لەدەرەنگانی شەوی ڕابردوو بەڕێز دادوەر( زرار هەرکی) لەڕوداوێکی هاتووچۆ لەجۆری وەرگەڕان لەسنوری نێوان بەحرکە وهەولێر گیانی لەدەستداوە تەنانەت لەهەندێک شوێن وێنەی ئوتومبێلەکەشی بڵاوکرایەوە وەلەگەیاندنی هەواڵەکەش هەوڵی ئەوە درابو کە کەیسی وەرگەڕانەکە ببەستنەوە بەو دادگایی کردنەی چەند ڕۆژی ڕابردوو”.
هەر لەراگەیاندراوەكەدا هاتووە”ئێمە لێرەوە لەهاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنین کە لە24کاتژمێری ڕابردو بەگشتی هیچ ڕوداوێکی وەرگەڕان تۆمارنەکراوە وەلەهەمان کاتدا پەیوەندی کەسیشمان بەجەنابی دادوەر کردوە وەبەڕێزیان ڕایانگەیاند کەوا توشی هیچ ڕوداوێک نەبوەو سەلامەتە وەتەنانەت سەفەری ئەو سنورەی نەکردوه لەو ماوەیە بۆیە سەرتاپای ئەو هەواڵە ڕەتدەکەینەوە”.