ههولێر : زیاتر لە 7 هەزار پارچە زەوی تاپۆکران
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی تاپۆی عەنکاوە، تاپۆکردنی7 هەزار و 163 پارچە زەوی کارتیان ڕاگەیاند،
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، عهبدلواحيد ئهحمهد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند: ئەم زەوییانەی تاپۆکراون دەکەونە ناوچەی کەرک دوو کە بە پیرزین ناسراوە،
سهرۆكى شارهوانى ههولێر، باسی لەوەشکرد:” بەپێی بڕیاری سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیار دراوە کە سەرجەم زەوییە کارتەکان تاپۆ بکرێن،
هاوکات باسی لەوەشکرد : کە کارەکانمان بەردەوام دەبن تاوەکو سەرجەم زەوییە کارتەکان تاپۆ دەکرێن.
ههر لهو كۆنگره رۆژنامهوانيهدا سهرۆكى شارهوانى ههولێر گوتى:” پێنج هەزار كارتی تر لە بەردەستە و لە ئایندەیەكی نزیكدا تاپۆیان دەكەن كە كەوتوونەتە گردەڕەشەوە، دواتریش بەهاوئاهەنگی تاپۆی عەنكاوە دەست بە قەرەبووی گوندی دەكەن.