پرۆژه‌يه‌كى گرنگ له‌باره‌ى كوردان له‌په‌ڕله‌مانى ئه‌ڵمانيا كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت

په‌رله‌مانتارێكى كوردى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا پرۆژه‌ پێشنيارێك له‌باره‌ى تاوانى ئه‌نفاڵى كورد به‌ ده‌ستى رژێمى سه‌دام ئاماده‌كردووه‌ و، له‌په‌رله‌مانى فيدڕالى ئه‌و وڵاته‌ كارى له‌سه‌ر ده‌كات.

هێلین ئەڤرام سۆمەر، پەرلەمانتاری کوردی پارتی چەپی وڵاتى ئه‌ڵمانیا لەپەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند:” دەستپێشخەری کردووە لە ئامادەکردنی پرۆژە پێشنیارێکدا بۆ ئەوەی لە رێگەی پەرلەمانی ئەڵمانیاوە تاوانی ئەنفالی کورد، وەک جینۆساید بناسێنرێت”.

ئەو پەرلەمانتارەی پەرلەمانی ئەڵمانیای فیدڕاڵ دەشلێت:” له‌ پرۆژه‌كه‌ ديارم كردووه‌ كه‌ ئەنفال یەکێکە لە خوێناویترین جینۆسایدەکان لە مێژوودا،”

وه‌ك هێلين ئه‌ڤرام گوتيشى :” پرۆژە پێشنیارەكه‌م ، لە سێ ماددە پێکهاتووە یەکێک لە ماددەکان تیایدا هاتووە، پێویستە لێکۆڵینەوە لەوە بکرێت ئايا كۆمپانياكانى ئه‌ڵمانيا تاچه‌ند ڕاسته‌ يارمه‌تى به‌رنامه‌ى چه‌كى كۆمه‌ڵكوژيان داوه‌ به‌ رژێمى سه‌دام و،نەک تەنها باس بکرێت بؤ ئه‌وه‌ى ئه‌و كۆمه‌ڵكوژيانه‌ دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌ جار]كى تر. “

Back to top button