عه‌لی باپیر: له‌ خولی چواره‌می ئه‌میری كۆمه‌ڵ بڕیاری هێنانی ژنی چواره‌م ده‌دات

 

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆنگره‌ی خۆی له‌ شاری سلێمانی به‌ستی و عه‌لی باپیر وه‌ك ئه‌میری كۆمه‌ڵ بۆ جاری چواره‌م هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌ كه‌سێكی نزیك له‌ عه‌لی باپیر ئاشكرای كردووه‌ كه‌ پێشتر عه‌لی باپیر له‌ بانگه‌شه‌ی خۆ كاندید كردنه‌وه‌ی به‌ كادرانی گوتووه‌ هه‌ڵمبژێرنه‌وه‌ تا فریای ژنی چواره‌م بكه‌وم و بیهێنم.

كه‌سێكی نزیك له‌ عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ عه‌لی باپیر وه‌ك ئه‌میری كۆمه‌ڵ هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌، كه‌ پێشتر له‌ بانگه‌شه‌ خۆ كاندید كردنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆنگره‌، پێی ده‌گوتن پێویسته‌ ببمه‌وه‌ به‌ ئه‌میری كۆمه‌ڵ بۆ جاری چواره‌م تا ژنی چواره‌م بهێنمه‌وه‌.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ له‌ هه‌ر كۆنگره‌یه‌ك عه‌لی باپیر كه‌ وه‌ك ئه‌میر هه‌ڵبژێردرابێت، ئه‌وا عه‌لی باپیر له‌و خوله‌ ژنێكی هێناوه‌، ئه‌م جاره‌ش عه‌لی باپیر به‌ ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی گوتووه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت ژنی چواره‌م بهێنێت و له‌ میانه‌ی خولی چواره‌م ده‌یهێنێت.

 

Back to top button