نووسه‌رێكی ئوردنی: هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر له‌ رێگای بریكاره‌كانی ئێران له‌ كوردستان و عێراق ئه‌نجامدراوه‌

 

 

دوای ئه‌وه‌ی هێرشێكی مووشه‌كی كرایه‌ سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان و كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ زانی گیانی و مادی به‌ دوای خۆیدا هێنا، نووسه‌رێكی ئوردنی له‌ وتارێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كردووه‌، كه‌ هێرشه‌كه‌ له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ له‌ لایه‌ن بریكاره‌كانی له‌ عێراق و كوردستان ئه‌نجامدرا.

 

عورەیب رەنتاوی، نووسه‌ری دیای ئوردنی لە رۆژنامەی دەستووری ئوردن  له‌ گوتارێكدا رایگه‌یاندووه‌ : ئه‌و ھێرشە مووشەكییەی سەر ھەولێر ھەندێك شت ھەن، كە لەگەڵ ھێرشەكانی پێشوو “رێكدەكەون و ھاوشێوەن” و ھەندێكیش ھەن، كە لە ھەموویان “جیاوازترن”.شتی ھاوبەش لەنێوان ئەو ھێرشانە ئەوەیە، گشتیان كردەی یەك بكەر و لایەنن، ئەویش میلیشیاكانی حەشدی شەعبییە و ناسراون بەو جۆرە ھێرشانە و ئەوانەی لە پڕێكیشدا روودەدەن و دەكەوێتە چوارچێوەی “وەڵامی ستراتیجی” ئێران بۆ كوشتنی قاسم سولەیمانی.

 

هه‌روه‌ها ئه‌و نووسه‌ره‌ ده‌شنوسێت: زۆربەی جار ئێران خۆی لە بەرپرسی لەم جۆرە رووداوانە دەدزێتەوە ئه‌گه‌ر چی ئه‌مجاره‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ی به‌ جۆرێك بوو كه‌ گوایه‌ ئه‌و نیه‌، به‌ڵام زۆربەی پایتەخت و دەزگاكان و چاودێران بڕوایان بە تاران نییە، كاتێك بەرپرسیارییەتی خۆی لە شتێك رەتدەكاتەوە و شەرمەزاری دەكات.

هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌ی ده‌ڵێت روونه‌ كه‌ ئێران له‌ رێگای بریكاره‌كانی له‌ ناوخۆی كوردستان و عێراق ئه‌نجامدراوه‌.

Back to top button